یونامی: پێویستە شکۆی خاکی عیراق بپارێزرێت هەواڵ

نوچەنێت

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق، راگەیێندراوێکی لە بارەی بۆردوومانەکەی شەوی رابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستانی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: پێویستە رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە(2/شوبات/2022) نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، سەبارەت بە هێرشەکانی دوێنی شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە"دوای هێرشە ئاسمانییەکانی نەینەوا کە بوونە هۆی ئەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی ببنە قوربانی، جەخست لەوە دەکەینەوە کە پێویستە رێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزرێن.

شەوی رابردوو کەمپی مەخمور و سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنوری چیای قەرەچوخ، کرایە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کە گیان لە دەستدانی 8کەس و برینداربوونی 17 کەسی دیکەی لێکەوتەوە. لەو 8کەسە سیانیان هاوڵاتی سڤیلن هەروەها ژن و منداڵ لە ناو بریندارەکاندا هەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین