شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، به‌م نزیكانه‌ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ره‌ داراییه‌كان و دووپاتیشى كرده‌وه‌ به‌غدا له‌ ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نۆى ئه‌یلوول، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند، به‌غدا له‌ ناردنى 200 ملیار دینار وه‌ك "پێشینه‌- سولفه‌" به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاشكرایشى كرد، كه‌ به‌م نزیكانه‌ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

وه‌زیرى پلاندانان زانیارى له‌سه‌ر شانده‌كه‌ نه‌خسته‌ڕوو و ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و گوتى، "بۆ یه‌كلایى بوونه‌وه‌ى خه‌رجنه‌كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵ و ئاماده‌كاریى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ ساڵى 2021 دارا ره‌شید هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌ناردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان گێڕایه‌وه‌.

له‌ 31ى ئادارى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق بودجه‌ى گشتى عێراقى بۆ ساڵى 2021 په‌سه‌ند كرد، هه‌ر چه‌نده‌ به‌ زیاتر له‌ 12% پشكى هه‌رێمى كوردستان لە بودجەکە دیارى كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا پشكه‌كه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان نه‌دراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین