شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو وه‌زاره‌ت و دیوانێكى حكومه‌تى فیدڕاڵ كۆده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتارى كورد له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى "واع" دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ى ئایار شاندێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته به‌غدا.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه سه‌فار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مه‌به‌ست به‌دواداچوونه بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 11ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 كه تایبه‌ته به پشكى هه‌رێمى كوردستان.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایى و دیوانى چاودێرى دارایى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا ئاشكراى كرد كه شاندێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
31ى ئادارى رابردوو له په‌رله‌مانى عێراق بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 په‌سند كراوه، به‌ڵام تا ئێستا پشكى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment