مەسرور بارزانى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى بریکارى وەزیرى ناوخۆ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پرسه‌نامه‌یه‌كدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەى مسته‌فا سه‌لیم مه‌حموود، بریكاری پێشووى وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (9)ى ئەیلوولى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى مسته‌فا سه‌لیم مه‌حموود، بریكاری پێشووى وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە، هەروەها دەشڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌ى مەسرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تى هەرێمى کوردستان:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مستەفا سەلیم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین