له‌ هۆتێلێكی هه‌ولێر ژنێك كوژرا هەواڵ

نوچە: ئافرەتان

لە هوتێلێکی هەولێر تەقە لە ژنێک کرا و کوژرا. گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، کوشتنی ژنەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی ئەو ژنە رایگەیاند: شەوی چوارشەممە ٨-٩-٢٠٢١، ژنێکی دانیشتووی سلێمانی لە شاری هەولێر، تەقەی لێکرا و کوژرا. گوتیشی "کوشتنی ژنەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە".

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە شەقامی شەست مەتری و لەناو هوتێل (اربیل گراند) روویداوە و پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دەستبەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون.

پۆلیسی هەولێر دەڵیت، دواتر دەرکەوت کەوا ژنێک بەناوی (لەیلان ئازاد محەممەد) لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ک. م. ح.) بە گوللـە کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و پۆلیسی فریاکەوتن توانیویانە تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن و رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین