ئەمەریکا پشتیوانى خۆى بۆ رێککەوتنى داناغاز و کرێسنت پترۆلیۆم لەسەر کیڵگەى کۆرمۆر دەبڕى کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لەسەر واژۆکردنى ڕێککەوتنێکى (250) ملیۆن دۆلارى لە نێوان کۆمیانیاى داناغاز و کرێسنت پترۆلیۆم، کونسۆڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (9)ى ئەیلوولى (2021)، کونسۆڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێدا دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بە بڕی (٢٥٠) ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر."

كونسۆڵخانەى ئەمەریکا روونیشیدەکاتەوە، "ئەم پاڵپشتیە دارییە ئەمریکیە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان."

هەروەها پاڵپشتى ولایەتە یەکگترووەکانى ئەمریکا دووپات دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانى ئابووریى هەرێمى کوردستان و دەشڵێت، "پێکەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات."

جێگەى ئاماژەپێدنە، ڕۆژى (8) ئەیلوولى (2021) کۆمپانیاى داناغاز و کرێسنت پترۆلیۆم، ڕێککەوتنێکى (250) ملیۆنیان واژۆکرد بۆ فراوانکردنى ئاستى وەبەرهێنانى کێڵگەى کۆرمۆر لە هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین