نێچیرڤان بارزانی: کەسایەتی کاندیدە ئافرەتەکان لەکەدار مەکەن
نوچەنێت: ئافرەتان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا داوای بانگەشەیەکی ئارام و بە پرەنسیپ لە سەرجەم هەوادار و لایەنگیرانی حزبەکان دەکات و داوا دەکات ئافرەتە کاندیداکان بپارێزن.
نێچیرڤان بارزانی، ئەو سەرکردەیەیە کە بە داکۆکیکار و پارێزگاری مافەکانی ئافرەتان ناسراوە، کە زۆرجار خۆی کاری لەسەر کەیسەکانی توندوتیژی کردووە.
یاساکانی باری کەسێتی بە پاڵپشتی ئەو هەموارکرانەوە و بەڕيوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیش، هەر لەسەر دەستی ئەو دامەزران.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە
كوردستانييانى خۆشه‌ويست،
هاووڵاتيانى ئازيز له هه‌رێمى كوردستان و عيراق
له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (١٠)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت.
به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.
هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى ياسادا. به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.
هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له بير بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه دهستوورييهكانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكهوهيى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى داهاتوويهكى باشتردا به‌شدار بن.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عيراقييه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا تيمه‌كانيان ده‌نێرن و له نزيكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن.
هيواى بانگهشهيهكى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
١٠-٩-٢٠٢١
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment