بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئێران ئه‌مریكا هێزێكى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى كه‌نداو ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

ئه‌مریكا هێزێكى ده‌ریایى تایبه‌تى ره‌وانه‌ى ئاوى كه‌نداو كردووه‌ و كه‌ناڵێكى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ، "ئامانجى هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئێران".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مریكى كه‌ به‌ سیسته‌مى "ژیرى ده‌ستكرد" پاڵپشتى ده‌كرێت و چه‌ندان چه‌كى پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى له‌گه‌ڵه‌، ره‌وانه‌ى ئاوى كه‌نداو كراون.

وه‌ك  فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى كردووه‌، ئه‌و هێزه‌ به‌ NAVCENT ناوده‌برێت و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت ناكات، به‌ڵكو وه‌ك سه‌نته‌رێكه‌ و پشت به‌ هاوپه‌یمانییه‌ سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌به‌ستێت.

سكاى نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات ئامانجى ئه‌و هێزه‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئێران. 

له‌دواى ساڵى 2018 گرژییه‌كى زۆر له‌ كه‌نداو دروست بووه‌ به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران، چه‌ندان جاریش هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ئێران له‌و رووداوانه‌دا له‌لایه‌ن وڵاتانى رۆژئاوا تۆمه‌تبار كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین