بەبڕى (389) ملیۆن دینار چەند شەقامێک لە هەولێر دروستدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕى زیاتر "لە (389) ملیۆن دینار چوار پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن."

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى ئەیلوولى (2021)، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "چوار پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن به‌ گوژمەی (389,245,249) دینار دا."

هەروەها وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار رووینشیکردۆتەوە، چوار پڕۆژەى ترى خزمەتگوزارى لە شارى هەولێر بە بەهاى زیاتر لە 3 ملیار دینار لە قۆناغی جێبەجێكردندان، پرۆژەكانى:

1ـ دروستكردنی شەقامێك لە گەڕەكی كانی.

2ـ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گردجووتیار.

4ـ دروستكردنی شەقامێكی 10مەتری لە گەڕەكی مەنتكاوە.

4ـ دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ژیان، قۆناغی یەكەم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین