پزیشکێکی کورد خەڵاتی نۆبیلی ئێرانی بەدەستهێنا هەواڵ

نوچەنێت ئافرەتان

لە وڵاتی ئێران لە ناو پەنجا و سێ کاندیدی بەشداربووی کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبیلی ئەمساڵ، پزیشکێکی کورد توانی خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت.

خەڵاتی نۆبێلی ئێرانی بە كەسانێک دەدرێت، كە لە بواری پزیشكی و پیراپزیشكی، داهێنانێکی بەرچاوی پزیشكی پێشكەشی كۆمەڵگا دەكەن. ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئەلبورزی ١٤٠٠ (٢٠٢١) کە بە خەڵاتی نۆبیلی ئێرانی ناسراوە بە ئامادەبوونی شەش زانای یەکەمی ئێران بەڕێوەچوو و تیایدا ڕێز لە ٥٣ نوخبە ئێرانی گیراوە.

مریەم مورادنیا، خوێندكاری پزیشكیی شاری دیواندەرە، کە سەر بە پارێزگای سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی نۆبێلی ئێرانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێ بەخشرا.

هەروەها لەگەڵ مریەم مورادنیا هاوکات پەنجا و سێ كاندیدی دیکە بەشداریی کێبڕکێی هەڵبژاردنی خەڵاتەكەیان كردبوو، کە لە ئەنجامدا مورادی نیا خوێندکاری پزیشکی کورد بە لێوەشاوەیی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

مریەم مورادنیا، (٥٠) وتاری پزیشكی لە گۆڤارە جیهانییەكان بڵاوكردوەتەوە و هەروەها سێ كتێبی پزیشكی-شی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین