نێچیرڤان بارزانی سەردانی دووخانمی کورد دەکات هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستایشی دوو خانمی کورد لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی بەریتانیا دەکات و پێیان دەڵێت" جێگای شانازین".

ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست، یەکێک لە ناسراوترین و کاریگەرترین ناوەندە سەربازییەکانی بەریتانیایە، بۆیەکەمین جارە دووکچی کورد لەو ئەکادیمیایە وەرگیراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانەی سەردانەکەی لە بەریتانیا سەردانی ئەم دووخانمە کوردەکەی کردو هیوای خواست ، کاتێک کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بتوانن ئەو ئەزموونەی لەم ماوەدا بەدەستیانهێناوە لە وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێی بکەن.

نێچیرڤان بارزانی بە راگەیاندنەکانی راگەیاند"له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانماندا بۆ به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شاهانه‌ی به‌ریتانیامان كرد. خۆشحاڵ بووین كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی هه‌یانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش دوو ئافره‌ت كه‌ بە ڕاستی ئه‌وه‌ی بینیم جێی شانازین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ لێره‌ فێری ده‌بن. به‌هیوا‌ین ئه‌وه‌ی لێره‌ فێر ده‌بن كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستانیش بتوانن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن. به‌ هیوای ئه‌وه‌ین بتوانین له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكێكی زیاتر بۆ ئه‌م ئه‌كادیمیایه‌ بنێرین تاكو فێر ببن".

لە سەرانسەری عێراق، تەنیا شەش کەس لەم ئەکادیمیایە وەرگیراون، کە دووانیان کوردن و خەڵکی باشوری کوردستانن. لیلۆ خالید تەمەنی 26 ساڵە و میدیا مەستی تەمەنی 30 ساڵە، خەڵکی شاری سلێمانین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین