وەزارەتی کاروباری ژنان هەڵوەشێندرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دەوڵەتی نوێ لە ئەفغانستان، وەزارەتی کاروباری ژنانی بۆ وەزارەتی ‘’امر بە معروف و نهی از منکر'' گۆڕی.

دەوڵەتی نوێ تاڵیبان، لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، بە هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری ژنان، هەر ئەو بینایەی ئەو وەزارەتەی کردۆتە وەزارەتە نوێیەکەی ‘’امر بە معروف نهی از منکر''.

هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی ژنان، هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ خوێندن لە ئەنغانستان، کە بە پێی راگەێندراوی تاڵیبان، کچان تەنیا دەتوانن بۆ خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی لە خوێندنگەکان بەشداری بکەن.

تاڵیبانی ئەفغانستان، پێش ئەم راگەیێندراوەی، رایگەیاند، خوێندنی ژنان دەبێ لە چوارچێوەی شەرعی ئیسلامدا بێت. هەروەها جیاکردنەوەی رەگەز لە ناو پۆلەکانی خوێندن و پۆشینی جلی نوێی ئیسلامی لەناو زانکۆکانی ئەم وڵاتەدا سەپاند.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتۆکان و وڵاتانی رۆژئاوایی، پاراستنی مافی ژنان لە لایەن تاڵیبانەوە، کردۆتە مەرجی هاوکاری مرۆڤدۆستانە و بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی تاڵیبان. 

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین