له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌  ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌درێت

نوچه‌نێت

مه‌یاده‌ نه‌جار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌م یان سێشه‌مى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى لێدوانێكى مه‌یاده‌ نه‌جارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ لێدوانه‌كه‌ى پێشبینى ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 له‌ په‌رله‌مانى عێراق بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
 

مه‌یاده‌ نه‌جار:
دووشه‌م یان سێشه‌م 
ده‌نگ به‌ بودجه‌ ده‌درێت
 

 

مه‌یاده‌ نه‌جار گوتوویه‌تى، "دواى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى كه‌ زیاتر له ‌مانگێكى خایاندووه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى بودجه‌ كراوه‌ و شتێك نه‌ماوه‌ ته‌نیا پشكى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند خشته‌یه‌ك نه‌بێت". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا گفتوگۆكان له‌باره‌ى بودجه‌ ئه‌رێنین.

جیا له‌ مه‌یاده‌ نه‌جار چه‌ندان په‌رله‌مانتارى ترى عێراق ئه‌مڕۆ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان رێككه‌وتنێك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌نگ به‌ بودجه‌ بدرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین