شاناز هیرانى باس له گرنگى كتێبى "جیهادى ژنان" ده‌كات
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
كتێبى "جیهادى ژنان، بۆچى داعشیان هه‌ڵبژارد؟" له لایه‌ن شاناز ره‌مزى هیرانییه‌وه وه‌رگێڕدراوه، قه‌باره‌ى كتێبه‌كه له 132 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى بیر وهۆشیارى یه‌كێتى چاپ كراوه.
شاناز ره‌مزى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له گرنگى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه كرد و گوتى، "گرنگی بابەتەکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە باس لە شتێکی نامۆ دەکات، کە له كوردستان کەمترین قسەی لەسەر کراوە، مەسەلەی جیهادی ئێستا لە لایەن ئەو رێکخراوە زۆر پەرەی پێدەدرێت. ئاگادارین ئێستا کەمپی هۆل بۆمبێکی چێندراوە ئەگەر بێت و جیهان چارەسەری ئەم بابەتە نەکات ئەوا بەڕاستی مەترسییەکی گەورە دروست دەکات".
پرسیارى گرنگ به بڕواى شاناز ره‌مزى له كتێبه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه بۆچى ژنان ده‌چنه ناو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه؟ شاناز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له بنه‌ڕه‌تدا كتێبه‌كه توێژینه‌وه‌یه‌كى ده‌روونییه و هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه. به بڕواى توێژینه‌وه‌كه دوو هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌ندێك ژنى كه‌مئه‌زموون له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فریودراون و هه‌ندێكى تریش په‌راوێزخراون، ئه‌وانه‌یش ئه‌و ژنانه بوون كه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپى و هه‌ندێك وڵاتى عه‌ره‌بى روویان كرده ناو داعش و هه‌ندێك جار رۆڵى ترسناكتریان له پیاوان هه‌بوو.
شاناز ره‌مزى هیرانى جگه له‌م كتێبه خاوه‌نى 21 كتێب و چوار توێژینه‌وه‌ى زانستییه كه پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment