په‌راوگه‌كان به نیازن قه‌ره‌بووى كه‌ره‌نتینه بكه‌نه‌وه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
له دوو ساڵى رابردوودا به هۆى رێكارییه ته‌ندروستییه‌كان و كه‌ره‌نتینه كۆمه‌ڵێك شوێن ماوه‌یه‌كى زۆر داخران، ئه‌مه‌یش وایكرد زیانێكى زۆرى ئابوورى به‌ر چه‌ندان پیشه و بوار بكه‌وێت، فرۆشتنى قرتاسیه و پێداویستییه‌كانى قوتابخانه یه‌كێك بوو له‌و بوارانه، كه به قسه‌ى بازرگانانى ئه‌م بواره زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
له كوردستان ئامارێكى دروست له‌باره‌ى بڕى هاورده‌كردنى قرتاسیه و ئه‌و شوێنانه نییه كه پێداویستییه‌كانى قوتابخانه ده‌فرۆشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌زانرێت ئه‌وه‌یه كه زیاتر له 90%ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌فرۆشێن له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن. چین و توركیا و ئێرانیش سه‌رچاوه‌ى هاتنى ئه‌و بابه‌تانه‌ن.
بازرگانێك:
بۆ ته‌واوى ساڵه‌كه 150 هه‌زار دۆلار قرتاسیه‌مان هاورده كردووه
له هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن بڕیار دراوه خوێندن له‌ناو هۆڵه‌كانى خوێندن بێت و ده‌وامى قوتابخانه ئاسایى بكرێت، ئه‌مه‌یش به جۆرێك له جۆره‌كان بازاڕى په‌ڕاوگه‌كان و قرتاسیه‌فرۆشه‌كانى بوژاندووه‌ته‌وه.
له هه‌ولێر له ده‌وروبه‌رى باڵه‌خانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر زۆرترین په‌ڕاوگه‌ى لێیه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا جموجۆڵێكى زۆر كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌م دووكانانه‌وه كه پێداویستى وه‌ك قه‌ڵه‌م و په‌ڕاو و جانتاى قوتابیان ده‌فرۆشن.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر یه‌كێكه له كوڕه بازرگانه‌كان وێراى ئه‌وه‌ى بۆ "نوچه‌نێت" دانى به‌وه نا بازاڕیان "كه‌مێك جووڵاوه" هێشتا دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بێت و كاره‌كه‌ى ئه‌وانیش به هۆى خوێندنه‌وه قازانجى هه‌بێت. ئه‌حمه‌د گوتى، "به درێژایى چه‌ندان ساڵ هیچ كاتێك هێنده‌ى دوو ساڵى رابردوو زیانمان به‌رنه‌كه‌وتووه، له‌ناكاو ئیشه‌كه‌ى ئێمه وه‌ستا، قوتابخانه‌كان نه‌مان، رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان هه‌بوو ئه‌ویش وه‌ستا، كه‌لوپه‌لێكى زۆرمان ئێكسپایه‌ر بوو، جیا له‌وه‌یش كرێیه‌كى زۆرمان له‌سه‌ر بوو".
ئه‌حمه‌د باسى له‌وه كرد هه‌ر چه‌نده بڕیارى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى ئاسایى قوتابخانه‌كان دراوه، جیا له‌وه‌یش لێبڕینى مووچه نه‌ماوه به‌ڵام تێبینى ده‌ستگرتنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن دایكان و باوكان هه‌یه، ئه‌و خاوه‌نى په‌ڕاوگه‌یه گوتى، "ئه‌گه‌ر باوكێك ساڵانى رابردوو تا 20 هه‌زار دینار پێداویستى بۆ منداڵه‌كه‌ى ده‌كڕى، ئێستا ته‌نیا باى 10 هه‌زار ده‌كڕێت، ئێمه ساڵانى رابردوو كڕیارى تایبه‌تمان هه‌بوو ده‌هات بۆ منداڵه‌كانى باى 400 هه‌زار دینار پێداویستى قوتابخانه‌ى ده‌برد، كه‌چى ئێستا هه‌مان كه‌س هاتووه باى 100 هه‌زار شتى كڕیوه ".
خاوه‌ن په‌ڕاوگه‌یه‌ك:
چانسى ئێمه میوه‌فرۆشیش قرتاسیه ده‌فرۆشێت
ئه‌حمه‌د له كۆتایى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، به هۆى ئه‌و بارودۆخه تایبه‌ته‌وه و له ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان ئه‌مساڵ بڕێكى كه‌متر كه‌لوپه‌لى قوتابخانه‌یان هاورده كردووه و گوتى، "بۆ ته‌واوى ساڵه‌كه به به‌هاى 150 هه‌زار دۆلار پێداویستیمان هاورده كردووه".
سه‌رهاد عومه‌ر كه‌سێكى تر بوو كه خاوه‌ن پیشه‌نگایه‌كى گه‌وره‌یه له نزیك په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، ئه‌و ده‌ڵێ، "15 ساڵه له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز هێنده‌ى ساڵى رابردوو زیانمان نه‌كردووه". سه‌رهاد پێیوایه ئه‌مساڵ رووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌كى تر ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه په‌ڕاوگه له هه‌موو شوێنێك دانراوه، ئه‌و خاوه‌ن په‌ڕاوگه‌یه گوتى، "سه‌یره له هه‌موو شوێنێك قرتاسیه دانراوه و گوشتفرۆش و میوه‌فرۆشیش قرتاسیه ده‌فرۆشن!".
سه‌رهاد پێیوابوو راسته كارى ئه‌وان بۆ ته‌واوى ساڵه "به‌ڵام گه‌رمه بازاڕه‌كه‌یان" له 15 رۆژى سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه، له‌و كاته‌یشدا شوێنه‌كانى تر له سه‌رشه‌قامه‌كان پڕ ده‌كرێن له پێداویستى كواڵێتى نزمى قوتابخانه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كارى ئه‌وان لاوازتر بێت.
سه‌رهاد له كۆتایى قسه‌كانى گوتى، "به‌هۆى قه‌یرانه ئابوورییه‌كانه‌وه خه‌ڵك به دواى شتى هه‌رزان ده‌گه‌ڕێت، باوكێك گوێى به كواڵێتى نادات و ده‌ڵێ ده‌فته‌ر هه‌ر ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م هه‌ر قه‌ڵه‌مه، بۆیه ده‌چێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌و شته خراپانه ده‌كڕێت و نایه‌ته لاى من".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment