بێگەرد تاڵەبانى: ئەو ئاردەى هاوردەى هەرێم دەکرێ لیژنەیەکى لەسەر پێکهێنراو کوردستانی

نوچەنێت:

لە رێوڕەسمیکردنەوەى کارگەیەکى ئارد لە سلێمانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ڕایگەیاند، ئەو ئاردەى پێشتر لە دەرەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کراوە، ماددەى کوشندەى تێدا بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ى ئەیلوولى (2021)، بە ئامادەبوونى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردشتان، ئاڵا تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو کارگەیەکى ئارد لە سلێمانى کرایەوە، کە ڕۆژانە (500) تۆن ئاردى خۆماڵى بەرهەمدەهێنێت.

قوباد تاڵەبانى لەسەر کردنەوەى ئەو کارگەیە، ڕایگەیاند، ئەم پرۆژەیە پێنج هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت،  هەروەها لەگەڵ دوو پڕۆژەى تر لە سنوورى سلێمانى نزیکەی (18) هەزار هەلی کار دەڕەخسێندرێن.

لە بەرامبەردا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆری ئەو ئاردەی دەهێندرێتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە راپۆرتە پزیشکییەکان دەریانخستووە ماددەی کوشندەیان تێکراوە لەپێناو ئەوەی ئاردەکە سپی بکرێتەوە و کۆمەڵێک ماددەی کیمیاویی تێکەڵکراوە کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی خەڵکی کوردستان هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین