وەزیرى نەوتى عێراق: بەردەوام دەبین لە ناردنى بە نزین بۆ هەرێمى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیرى نەوتى عێراق، لە بارەى ناردنى بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، رێككه‌وتن له‌ نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه،‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی رۆژانه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیشکردەوە، بە هۆى نەبوونى بەنزینى تەواو بۆ هاووڵاتییان لە هەرێمى کوردستان،  رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زارەتی سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ ناردنی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین به‌ شێوه‌ی رۆژانه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندییه‌كانمان وه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ رۆڵه‌كانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین