ژنێک لە رێگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانی لەدەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی کۆچبەری عێراقی کە لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵەکەی بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، لە رێگا گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، رۆژی ١٨-٩-٢٠٢١، پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا، تەرمی هەشت کۆچبەریان لەسەر سنووری "پۆڵەندا-بیلاڕوس" دۆزیوەتەوە، کە یەکێک لە تەرمەکان ژنێکی عێراقییە.

هاوسەرەکەشی رایگەیاندووە، پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ئەوانی بە بێ جلوبەرگ و بە فشار و هەڕەشە بەرەو سنووری بیلاڕوسیا راکێشاوە.

لە لایەکی دیکەشەوە پۆلیسی بیلاڕوسیا گوتوویەتی، کە شوێنەوار بە تەرمەکەوە دیارە کە لەلایەن پاسەوانی سنووری پۆڵەندا راکێشراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە دایکی سێ منداڵە کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ٧ ساڵدایە و لە ئێستاشدا لەگەڵ باوکیان لەسەر سنووری بیلاڕوسیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین