كاریگه‌ری كه‌مخه‌وی له‌سه‌ر پێست هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کەم خەوی و تێکچونی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی تەندروستی هەیە، ئەگەری هەیە ببێتە هۆکارێک بۆ نەخۆشی، هەر بۆیە ئەگەر کەم خەویت یان خەوت پچڕپچڕە و هێندە بایەخی پێنادەیت، باشترە لەمەدوا چارەسەری بکەیت، لە رێگای پزیشکانی پسپۆڕی دەروونییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa کەم خەوی  زیان بە دڵ دەگەیەنێت، چونکە لێدانی دڵ ناڕێک و پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەکات، ئەمە جگە لەوەی هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەش، بەتایبەت ئەو کەسانەی پێنج کاتژمێر کەمتر دەخەون.

ئەوەش هاتووە، کەم خەوی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی هەیە، ئەگەری خستنەوەی منداڵ کەمدەکاتەوە. هەروەها کێش زیاد دەکات و دەبێتە هۆی قەڵەوی.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، زیانێکی دیکەی کەم خەوی ئەوەیە مێشک بەتەواوی ماندوو دەکات، چوونکە مێشک ناچالاک دەبێت و توانای وردبوونەوە (تەرکیز)ی نامێنێت.

باس لەوەشکراوە، کە کەمخەوی کاریگەری لەسەر پێست هەیە، چونکە زوو چرچ دەبێت و گەشانەوەی لەدەست دەدات، هاوکات خاڵە رەش و پەڵە و زیپکە و هێڵەکانی زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین