پرۆسه‌ى خوێندن رووبه‌ڕووى كێشه‌ى كه‌مى مامۆستا ده‌بێته‌وه
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له دوو ساڵى رابردوودا به‌هۆى په‌تاى كۆڕۆناوه خوێندن له قوتابخانه‌كان پچڕپچڕ و ماوه‌یه‌كیش وه‌ستا بوو، به ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنى پرۆسه‌كه به‌ڕێ ده‌كرا، ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه خوێندن له‌ناو هۆڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌بێته‌وه یه‌كێك له كێشه‌كان كه‌مى ژماره‌ى مامۆستایانه.
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان:
ئه‌و كێشه‌یه به گواستنه‌وه و وانه‌بێژان چاره‌سه‌ر ناكرێت
مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، پشتتڕاستى كرده‌وه كه كه‌موكوڕییه‌ك له میلاكى قوتابخانه‌كان هه‌یه. عه‌بدولواحید محه‌مه‌د گوتى، "یەکێک لە کێشەکان کە ڕووبەڕووی ناوەندەکانی خوێندن دەبێتەوە، بریتییە لە ناهاوسەنگی میلاک، واتا لە ناوەندێکی خوێندن میلاک زۆرە، لە ناوەندی تر میلاک کەمە، بۆیە ئەمە گرفتێکە چەندین ساڵە هەیە نەک تەنیا ئەمساڵ، ئێمە ئەو بابەتەمان بە گرنگ وەرگرتووە، جەنابی وەزیریش هاودەنگ بووە کە دەبێت میلاک چارەسەر بکرێت، ئەوە ئیشی زۆری تێدایە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دەوێت، بە راستی ئەوە گرفتێکی لەمێژینەیە لە ناوەندەکانی خوێندندا، بۆیە هەوڵمانداوە بە زووترین کات کاری لەسەر بکرێت".
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به دوورى ده‌زانێ ئه‌و كێشه‌یه به وانه‌بێژان چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر چه‌نده له ساڵانى رابردوویشدا ئه‌وان كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه یان کەمیان کردۆتەوە، چونكه تا ئێستا چاره‌نووسى ئه‌وانیش دیار نییه، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د گوتى، "وانەبێژانیش ئەو بۆشاییەیان پرکردۆتەوە کە هەیە لە میلاک، بەڵام وانەبێژانیش ئەگەر چارەنووسی کارەکەیان دیاری نەکرێت یاخود کارێکی جدی نەکرێت بۆ گرێبەستەکەیان و نەکرێن بە هەمیشەیی بۆ ئەوانیش سەختە، چونکە ئەوانیش چەندین ساڵە لە ناوەندەکانی خوێندن کەمتەرخەم نەبوون لە ئەرکەکەی خۆیان، بۆیە من پێموایە دەبێت وەزارەت کارێکی جدی بکات".
هه‌ر چه‌نده دامه‌زراندن له هیچ داموده‌زگایه‌كى حكومه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵام به گوته‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان ناوه‌نده‌كانى خوێندن جیاوازن به مامۆستا نه‌بێت به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌و ده‌ڵێ، "میلاکاتی ناوەندەکانی خوێندن وەکو هەر دامەزراوەیەکی دەوڵەتی نییە بە ڕێنمایی و بە چەند فەرمانبەرێک بەرێوە بچێت، پرۆسەی پەروەردە بە خوێندنی باڵاشەوە بەردەوام میلاکی تازەی دەوێت بە حوكمی ئەوەی هەر لە وەزارەتی پەروەردە ساڵانە 100 هەزار قوتابی پۆلی یەکەمی سەرەتایی دێنە ناو ناوەندەکانی خوێندن، بەردەوام فراوان دەبێت، بەردەوام ژمارەی قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن زیاد دەکات، بۆیە میلاک پێویستە بە بەردەوامی هەبێت".
به‌گوته‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستانیان كێشه‌ى سه‌ره‌كى له پسپۆڕییه گرنگه‌كانه وه‌ك، زینده‌وه‌رزانى، كیمیا، بیركارى، ئینگلیزیش، ده‌شڵێ، "پێشتریش كێشه له‌وانه هه‌ر هه‌بووه". پێیوابوو ده‌بێت هاوئاهه‌نگى زیاتر له‌نێوان په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى پێداویستییه‌كانى په‌رورده پسپۆڕ له زانكۆكان ئاماده بكرێن.
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان زانیارى ئه‌وه‌ى به نوچه‌نێت دا، كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 700 ناوه‌ندى خوێندنى حكومى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و نزیكه‌ى 300 قوتابخانه‌ى ئه‌هلیش هه‌ن، عه‌بدلواحید محه‌مه‌د گوتى، "ئێمه به‌رده‌وام گله‌ییمان له كه‌موكوڕى میلاك هه‌یه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، په‌روه‌رده بڕیاره به گواستنه‌وه‌ى مامۆستایانى ده‌ره‌وه‌ى شار كه‌مێك ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به گوته‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان ئه‌و كێشه‌یه به گواستنه‌وه‌ى مامۆستایانى ده‌ره‌وه‌ى شار چاره‌سه‌ر نابێت، مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "گواستنەوەى مامۆستایان پره‌نسیپێکی ساڵانەیه دەبێت هەر هەبێت، بەڵام بە بڕوای من ئەو کێشانەی کە هەیە بە گواستنەوە چارەسەر نابێت، چونکە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر ئەو مامۆستایانە بۆی دەچن لە گواستنەوەکانی لێدەکرێت بۆشاییەکی گەورە دروست دەکەن، ئەم گواستنەوەیە چارەسەری میلاک ناکات چارەسەری میلاک ئەوەیە هەوڵی هاوسەنگی میلاک بدرێ لەنێو ناوەندەکانی خوێندن، ناڵێم بە وردی بەڵام دەتوانرێت بە شێویەکی رێژەیی بێت لەهەمانکاتیشدا زۆرترین چاویش لەسەر ئەو پسپۆرانە بێت کە کەموکوری زۆری تێدایە دەکرێت"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment