رێکخراوی هۆشیاری ژینگە: زۆری ئۆتۆمبيل مەترسی بۆ ژینگەی کوردستان و عێراق دروست کردووە کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی وشیاری ژینگە سەرنجی خۆی لەسەر ئەو ئامارە دەدات کە ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی ژمارەی ئۆتۆمبيلە هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت “ ئەو ژمارە زۆرە مایەی مەترسییە بۆ ژینگە و تەندروستی کۆمەڵگە”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 ی ئەیلوول، وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئۆتۆمبيل تۆماركراو له‌ عێراق له‌ساڵى 2020 گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت ملیۆن و 26 هه‌زار و 106 ئۆتۆمبيل.
ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی وشیاری ژینگە لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری نوچەنێت سەرنجی خۆی لەسەر ئەو ژمارەیە داو گووتی، "بوونی ئەو بڕه‌  زۆره‌ی ئوتۆمبيل لە هەرێمی کوردستان بێگومان کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر ژینگە، کە رۆژانە ملیۆنێك ئۆتۆمبيل كار ده‌كات، ئه‌وه‌ کاریگەرییان  هه‌یه‌ و پاشماوه‌ى ژەهراوی دەردەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە جۆرەها نەخۆشی درێژخایەن. لەگەڵئەوەشدا دەبێت هۆی ئەوای ژیانێکی ناتەندروست بەسەر ببەین"
وەکو زانیاری خودی خۆی ئاسۆ شکاك گووتی، "نازانم ستانداردێک هەبێ یاخود نا بۆ ژماره‌ى ئۆتۆمبيل و كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ژینگه‌، بەڵام نابێت ئۆتۆمبيل بەو ژماره‌ زۆرە بێت، بەڵام هۆکاره‌كه‌ ئەوەیە کە هۆکاری گواستنەوەی گشتى کەمە، وەکو مینی پاس و قیتار و میترۆ"

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئاسۆ شکاک بۆ نوچەنێت گووتی، "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ هەموو لایەنه‌ پەیوەندیداره‌كان هەوڵبدات بۆ ئەوەی پاسی گشتی یاخود ئۆتۆمبيل گشتی دابین بکات بۆ ئەوەی هەم فەرمانبەران هەم قوتابیان هەم هاووڵاتی زیاتر روو لە ئۆتۆمبيل گشتی بکەن نەك ئۆتۆمبيل تایبەتی خۆیان. "

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین