تویتێك نهێنی چه‌ند وڵاتێك ئاشكرا ده‌كات
وێنه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان و ته‌میم بن حه‌مه‌د شانشینی قه‌ته‌ڕ و ته‌حنون بن زاهید ئال نیهانی راوێژكاری ئاسایشی ئیمارات، ئاماژه‌یه بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و ناكۆكییەکانى نێوان ئیمارات و قەتەر، هەروەها پێشکەوتنێک بوو لە گریمانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو گۆڕانكاری له یه‌كێك له پرسه دیپلۆماسییه ئاڵۆزەكانی ئه‌مریكا له كه‌نداو و چۆنیه‌تی گۆڕینی، گۆڕانكاری به‌سه‌رهاتووه.
چاودێرانی بارودۆخی كه‌نداو تووشی شۆك بوون، كاتێك لاپه‌ڕه‌ی توویته‌ری سه‌ر به نووسینگه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شانشینی سعوودی له (17)ى ئه‌یلولی ئه‌مساڵ وێنه ئەو سێ بەرپرسە باڵایەى بڵاوكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه به‌رانبه‌ر ئه‌و وێنه‌یه تووشی گومان بوون.
دیاره وێنه‌كه پێش ئه‌وكاته گیراوبوو، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له نێوان میری قه‌ته‌ر و شێخ ته‌حنونی كوڕی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیماراته، برای دایك و باوكی محه‌مه‌د بن زاهیده، هه‌ر سێكیان جلی كه‌نار ده‌ریایان له‌به‌ره، زه‌رده‌خەنه رووی هه‌ر سێكیانی داپۆشیووه.
وێنه‌كه زۆر به خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆوه، چونكه ئاماژه بوو بۆ كۆتاییهاتنی ململانێی نێوان ئیمارات و قه‌ته‌ر.
ئه‌وه‌ش پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه راسته‌قینه‌یه كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له لاپه‌ڕه‌ی سعوودییه گازیت به ئینگلیزی بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له (18) ئه‌یلوول ئه‌و وێنه‌یه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب نیوزی سعوودی، کە زۆرترین ژمارەى به ئینگلیزی لێده‌رده‌چێت، ناونیشانه‌كه‌ی به‌و جۆره بوو، دیداری ئارام له‌سه‌ر ده‌ریای سوور.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌کە له ئیمارات راگه‌یه‌ندرا، له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ی "غه‌لف نیوز" كه له دووبه‌ی ده‌رچێت بڵاویكرده‌وه.
له (2017) وه لە ناكاو تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ناكۆكییه‌كی گه‌وره له نێوان قه‌ته‌ر له لایه‌ك و سعوودییه و ئیمارات و به‌حرێن و میسڕ له‌لایه‌كی تر دژ به قه‌ته‌ر دروستبوو، ئه‌و وڵاتانه قه‌ته‌ریان به كۆمه‌ڵێك چالاكی تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه مایه‌ی قبوڵكردن نه‌بوو، له‌وانه‌ش پاڵپشتی ئیخوان و تیرۆر.
ئه‌و وڵاتانە سنووره وشكانییه‌كانیان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر داخست و په‌یوه‌ندی ئاسمانییان له‌گه‌ڵى وه‌ستاند، به‌ڵام له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتان له سعوودییه به میوانداری محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆتایی به‌و كێشه‌یه هات، ورده‌كارییه‌كانی ئەو ئاشته‌واییه روون نییه، به ده‌ره له دڵنیابوون له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی تۆمه‌ته‌كان له ده‌ستوه‌ردانی قه‌ته‌ر له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر، ئه‌وكاته ئیمارات و به‌حرێن جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بوو بۆ قبوڵكردنی ئه‌و ئاشته‌واییه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند هه‌نگاوێكی دیپلۆماسی جۆراوجۆر نرا، له (25) ئاب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كرد، له نیۆم له‌سه‌ر ده‌ریای سوور، رۆژی دووه‌م شێخ ته‌حنون كه نێردراوی متمانه‌پێكراو و نهێنیپارێزی محه‌مه‌د بن زایده، چاوی كه‌وت بە شێخ ته‌میم له قه‌ته‌ر.
له گه‌شتێك دا كه ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندی به هه‌مان پرس هه‌بێت، شێخ ته‌حنون هه‌ر له‌و مانگه چاوی به ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌وت، كه یه‌كێكه له لایه‌نگرانی قه‌ته‌ر، هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیاش له بنكه‌یه‌كی نزیك پایته‌ختی قه‌ته‌رن، ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونانه‌ی ئه‌و دوایه به‌پشتن به‌و تویته، ده‌ستكه‌وتێكی تره بۆ قه‌ته‌ر، دوای ئه‌وه‌ی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌هێز كرد له رێگه‌ی هاوكاریكردنی جێهێشتنی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تر و به هه‌مان شێوه ئه‌فغانییه‌كان له كابول له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ی جێی تێرامانه بۆ دیپلۆماسیه‌تی سیاسی له چوارچێوه‌ی په‌یبردنی سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو، كه گرنگیدانی فه‌رمی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئیداره‌ی بایدن به به‌راورد به سه‌رده‌می تڕا‌مپ پاشه‌كشه‌ی كردووه، به گوێره‌ی هه‌ندێك راپۆرت ئه‌و سه‌ردانە باڵایانه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیان ده‌دا، کەمترە به به‌راورد به ئیداره‌ی پێشوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان وا لێكده‌درێته‌وه، كه هه‌ژموونی سیاسی سعوودییه له‌و ناوچه‌یه بۆ كۆتایی هێنانی ناكۆكی كه‌نداو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بوو به ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی، كه وا لێكده‌درایه‌وه كۆشكی سپی به‌هۆی كوشتنی جه‌مال خاشقچی خۆی له محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌دوور بگرێت.
ئه‌ندازه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه روون نییه، تا ئێستا ئیداره‌ی بایدن به‌رانبه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان هه‌ستیاره، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئیداره‌یه دوای دڵه‌ڕاوكێی سه‌ره‌تایی، ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئیبراهیمی ده‌ربڕی، كه رێككه‌وتنی ئاشتى له نێوان ئیسرائیل و ئیمارات واژۆكراوه، به‌هه‌مان شێوه سوودان و به‌حرێنیش واژۆیان له‌سه‌ركردووه.
له (17)ى ئه‌یلوول ئه‌نتۆنی بلینكین سه‌رۆكایه‌تی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات و به‌حرێن و مه‌غریب كرد، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئیبراهیمی، به‌ڵام جیاواز له‌و رێككه‌وتنه، كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئاساییبوونه‌وه‌یی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو.
له داهاتوو گرنگی ئه‌و تویته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان و ئه‌میر ته‌میم و شێخ ته‌حنوون باشتر روون ده‌بێته‌وه، له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌ی محه‌مه‌د بن زایدی ئیماراتی، كه له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی پاریس و له‌نده‌ن له هه‌فته‌ی رابردوو ئاماده نه‌بوو، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌حرێنیش، كه هه‌ندێك جار هه‌ست به په‌راوێزخستن ده‌كات، به‌ڵام له‌و دۆخه‌ی ئێستا ئه‌و وێنه‌یه له (140) پیت گریمانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی جێی گومانه له دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مریكی له كه‌ندا و چۆنیه‌تی گۆڕینی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment