له‌ وه‌رزى پایز پێست بایه‌خێكى تایبه‌تى ده‌وێ تەندرووستی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

پێست لە وەرزی پایز بایەخێکی تایبەتی دەوێت، د. سەرگوڵ مەغدید پسپۆری پێست و جوانکاری و لەیزەر لە لێدوانێكى بۆ نوچەنێت باس لەوە دەکات لە وەرزی پایز كۆمه‌ڵێك گرفت تووشی پێست ده‌بن، دەشڵێت، ''نەخۆشی سەدەفییە و هه‌ستیارییه‌كانى تر رەنگە لە وەرزی پایز بۆ نەخۆشان سەر هەڵ بده‌نەوە".

به‌گوێره‌ى شاره‌زایانى ته‌ندروستى وه‌رزى پایز كۆمه‌ڵێك گرفت بۆ پێست دروست ده‌كات و به‌ تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌ستیاریان له‌ پێست هه‌یه‌، د. سه‌رگوڵ مه‌غدید پسپۆڕى پێست له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و گرفتانه‌ كرد و به‌م شێوه‌یه‌ گرفته‌كانى ژمارد :
- وشکبوونی پێست بە هۆی کەمبوونی رادەی شێ لە هەوادا کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی توێژێکی سپی لەسەر پێست وخووران و سووربوونەوەی پێست.
- سەرهەڵدانەوە و خراپبوونی ئه‌کزیما لەو  کەسانەی ئه‌کزیمایان هەیە بە تایبەتی لە منداڵان.
- ئەو کەسانەی نەخۆشی گوڵیان هەیە بارودۆخییان خراپ دەبێت، بەهۆی گۆڕانی گەرمی و ساردی و زیاتر خواردنی کافایین لەم وەرزەدا.
- ئەوانەی ئەکزیمای چەوریان هەیە لەم وەرزەدا خراپتر دەبن و تووشی توێژێکی و سووربوونەوە دەبن لە ناو سەر و سەر برۆ و لووت و سینگیان.
- هەندێک نەخۆشی تر هەیە کە لە هاوین بەرەو باشی دەچن بە هۆی کاریگەری تیشکی خۆر لەوانەیە لەم وەرزەدا خراپتر بن، بۆ نموونە نەخۆشی سەدەفییە.

به‌ بڕواى د. سه‌رگوڵ مه‌غدید بۆ خۆپاراستن له‌م كێشانه‌ ده‌بێت ئه‌م رێكارییانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ین:
كه‌مكردنه‌وه‌ى خۆشووشتن
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى ئاوى گه‌رم و لیفكه‌
به‌كارهێنانى كرێمه‌شێداركه‌ره‌وه‌كان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین