پێنج جەنەڕاڵى تورك دەستلەكاردەكێشنەوە تورکیە

نوچەنێت:

رۆژنامەنووس سايجى ئۆزتورك، ئاماژە بەوە دەكات دەستلەكاركێشانەوەى جەنەڕاڵەكان لە ريزەكانى سوپاى توركيا زياد دەبێت، لە ماوەى رابردوو پێنج جەنەڕاڵى تر دەستيان لە كاركێشايتەوە.

رۆژى چوارشەممە (22)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) ناوەڕۆكى بابەتێكى رۆژنامەنووس سايجى ئۆزتوركى  بڵاوكردەوە، كە ناوەرۆكەكەى باس لە دەستلەكاركێشانەوەى جەنەڕالەكان لە ريزەكانى سوپاى توركيا دەكات، كە لەبەشێكى ئەو بابەتەکەیدا هاتووە، "رۆژى يەكشەممەى رابردوو سێ جەنەڕاڵى سەر بە تيمى كۆماندۆ و هێزە تايبەتەكانى بەشدار لە ئۆپراسيۆنەكانى سووريا دەستيان لە كاركێشايتەوە، ئەوە لە كاتێكدايە پێشتريش دوو جەنەڕاڵى تر دەستيان لە كاركێشايتەوە". 

 نووسەر لە بەشێكى ترى بابەتەكەى ئاماژە بەوە دەكات، "هەوڵدراوە ئەو جەنەڕاڵانەى دەستیان لەكاركێشاوەتەوە پاشگەز بکرێ،ەوە، بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بووە، پێشتر هەندێك رۆژنامە ناوى هاكان ئۆزتكين بەرپرسى ناوچەى ئۆپراسيۆنى قەڵغانى ئاشتى و مستەفا ئەنيس كوش بەرپرسى ليواى (49(ى كۆماندۆ لە بينگول و ئۆرهان ئەكيورت فەرماندەى ليواى هەشتى كۆماندۆ ناوەكانيان بڵاوكردەوە". 
نووسەر لە بابەتەكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەووە، "ئەو سێ جەنەڕاڵەى فەرماندەى هێزە تايبەتەكان و كۆماندۆ چەندين ساڵە بەشدارن لە ئۆپراسيۆنە سەربازييەكان،  ئەو جۆرە دەستكاركێشانەوەیە شايستەى كارەكانيان نييە، بۆيە هەندێك پرسيار دروستبووە، كە ئەگەرى دروستبوونى كێشە هەيە، بەڵام تا ئێستا كێشىەكان ئاشكرا نەكراوە، چونكە لە كاتى خانەنشينكردنى هەندێك بەرپرسى سەربازى لە رێگەى كەناڵەكانى راگەياند، چەند بۆچوونێكى جۆراوجۆر لەسەر ئەو كێشانە خرايەروو، بۆيە پێويستە ئەو بۆچوونانە بەهەند وەربگيرێن، چونكە ئەوانەى دەستيان لەكار كێشايتەوە، كەسانێكى ئامادەى بەرەكانى شەڕبوون".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین