دواى ئومێدبوونى لە بايدن، ئەردۆغان روو لە رووسيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

لە بەشداریکردنى لە كۆبوونەوەى نەتەوە يەكگرتووەكان، ئەردۆغان بەڕۆژنامەنوسانى راگەياند، لە گفتوگۆكانى ئەو دواييەى ئەو لەگەڵ سەرۆكى ئەمريكا، بۆ دروستكردنى زەمينەيەكى هاوبەش، نەگەيشتينە هیچ رێككەوتنێك، ئەوەش وادەكات پەيوەندييەكانمان لەگەڵ رووسيا بەهێزتر بكەين".

ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە)ى ئەمريكى بڵاويكردەوە، دواى كۆبوونەوەى نەتەوەيەكگرتووەكان، ئەردۆغان بە رۆژنامەنووسانى گووت، "لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ جۆبايدن نەگەيشتينە دروستكردنى زەمينەيەكى هاوبەش بۆ كاركردن لەگەڵ ئەمەریکا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەبارەت بە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى رووسيا، ئەردۆغان ئاماژەى بەوەشكرد، "لە ديدارم لەگەڵ پۆتين، هەوڵدەدەم پەيوەندييە دوولايەنەكانمان لەگەڵ مۆسكۆ بەهێزتر بكەين "

بڕيارە رۆژى (29) ئەم مانگە ئەردۆغان و ڤلاديمێر پۆتين لە سوشى لەسەر دەرياى رەش كۆببنەوە، باردۆخى سووريا تەوەرەى سەرەكى كۆبوونەوەكەيان دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین