ئاوات شێخ جەناب: هیوادارین بەغدا (200) ملیارەکە بنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ناردنى (200) ملیارەکەى بەغدا ئاماژە بەوەدەکات، کە وەزارەتى دارایى نووسراوى کردووە بۆ بەغدا، بەڵام تا ئێستا تەمویل نەکراون، دەشڵێت، حکوومەتى هەرێمى کوردستان درێغى نەکردووە بۆ دابینکردنى مووچە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26)ى ئەیلوولى (2021)، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوورى، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، تا ئێستا حکوومەتى عێراق دووجار بڕیارى ناردنى (200) ملیارەکەى دەرکرد، هیوادارین ئەمجارەش بێت.

وەزیرى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئاماژە بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم هیچ کەمتەرخەمی نەکردووە بۆ دابینکردنی مووچەی هاووڵاتییان، هیواداریشین عێراق لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت.

ئاوات شێخ جەناب گووتیشى، لە 7ی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەڵام تائێستا تەمویلیان نەکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین