کچێکی کورد کەم تەمەنترین پەرلەمانتاری ئایسلەندایە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە هەڵبژاردنی یەکشەممەی رابردوو، کچە کوردێک دەنگی هێنایەوە و بووە کەم تەمەنترین پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.

دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلاند کە رۆژی یەکشەممە ٢٦-٩-٢٠٢١ راگەیێندرا، لەنیا تەها کەریم، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی هەڵەبجەن و لە ئێستادا دانیشتووی ئایسلەندا، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوو بە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە و بە گوێرەی تەمەنەکەشی گەنجترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی ئەو وڵاتەیە. 

لەنیا تەها، تەمەنی ٣٠ ساڵە و لە ٢١ کانونی ١٩٩١ لە ئایسلەندا لە دایک بووە و ئێستا خوێندکاری زانکۆشە. 

 لەنیا بە میدیای بەریتانی راگەیاندووە، "من لە ئایسلاند لەدایکبووم و گەورە بووم. زمانی ئایسلاندی زۆرباش دەزانم، بەڵام هاوکات دەشزانم کە من بە بنەچە لە خێزانێكی کۆچبەرەوە هاتووم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین