كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پۆتین باكووری سووریا دەخاتە مەترسى
نوچەنێت:
دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكووری سووریا، چاوه‌ڕوانی دیداری نێوان سه‌رۆكی رووسیا و توركیان دەكەن، كە بڕيارە رۆژى چوارشەممە، لە شارى (سوچى) كۆببنەوە، تا ئێستا ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، یا له‌سه‌ری رێده‌كه‌ون ديار نييە، بەڵام چەندين په‌یامی ئاگرینیيان بڵاوكردۆتەوە.
له‌سەرەتاى ئەو هەفتەيە، دوو رووداوى گرنگ له‌و ناوچانه روویدا:
یه‌كه‌م: فڕۆكه‌كانی رووسیا چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی (به‌ره‌ی رزگاری خوازی سووری)یان بۆردوومان كرد، كه توركیا له ناوچه‌ی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بی باكوور پاڵپشتیان ده‌كات، كه بووه هۆی كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی ده‌یان سه‌ربازی تر، به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی ئه‌و رووداوه هه‌ڵگری چه‌ند مه‌خزایه‌كه.
دووه‌م: ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی سووریا بڵاویانكرده‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی له ده‌وروبه‌ری قه‌رداحه و جه‌بله له پارێزگا‌ی لازقیه مووشه‌كباران كراون، بەڵام رادیۆی (شام F M) باره‌گاكه‌ی له دیمه‌شقه، بڵاویكرده‌وه، "سیسته‌می به‌رگی رووسی له بنكه‌ی حه‌میم رێگری له مووشه‌كه‌كان كردووه".
جیبله و قه‌رداحه دیارترین ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووریا‌ن، كه‌وتۆته چوارچێوه‌ی پارێزگاری ئاسمانی بنكه‌ی هێزه‌كانی رووسيا له حه‌میم، كه دیارترین و گرنگترین بنكه‌یه له مانگی ئه‌یلوولی (2015) هێزه‌كانی رووسیا له‌و ناوچه دایمه‌زراندووە.
چونكە ئه‌و ناوچانه زۆر كه‌م رووبه‌ڕووی هێرشی له‌و جۆره بۆتەوه، ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی پرسیار، له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستا چ لایه‌نێك له‌پشت هێرشەكانى سەر ئەو ناوچانەيە.
دۆخی مه‌یدانی گشتی له باكوور و باكووری رۆژئاوای سووریا به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت بارودۆخەكە "گه‌یشتۆته لووتكه" به‌تایبه‌ت ئاڵۆزييەكان ته‌نیا لەو سنوورە وشكانييە نییه، كه پێشتر دیاری كرابوو، نابێت ئەو سنوورانە ببەزێندرێت، چونكە لاى رووسیا و توركیا هێڵی سووره.
به‌ریەككه‌وتنی هه‌ڵوێسته‌كان
تا ئێستا لە ناوچه‌كانی باكوری سووريا، هیچ ئاسۆيەك دیار نییه، هه‌ڵگری ئاماژەى ئه‌رێنی، یا نه‌رێنی بێت، لەسەر ئەو خاڵانەى سه‌رۆكی توركیا و رووسیا له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون.
لە چەند رۆژى رابردوو ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی سووریای به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر سنووری باشوورى وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، پۆتین له‌و باره‌یه‌وه كارێك بكات.
دوای ئه‌وەى سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڕه‌شەی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئیدلیی سووریای كرد، رایگه‌یاند، "ته‌نیا یه‌ك پاشماوه‌ی تیرۆرستی له ئیدلیبی سووریا ماوه، له‌و ناوچه‌یه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌هێشتنی تیرۆر نه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ش رووسیا به‌پشتبه‌ستن به بڕیاری ژماره (2254) ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه هێز به‌كارده‌هێنێت."
بڕیاره له (29)ى ئه‌و مانگه ئه‌ردۆغان و پۆتین یه‌كه‌م دیداری تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ن، كه له مانگی ئازاری (2020) تا ئێستا كۆنه‌بووینه‌وه.
لە كۆبونەوەى ئەو كات هەردوولا رێككەوتن بەدرێژايى سەنگەرەكان شەڕ لە نێوان گروپە ئۆپۆزسيۆنەكانی پارێزگاى ئيدليب بووەستێت، دواى ئەوەش (رێڕەوى ئەمنى) كرايەوە، كە درێژەييەكەى شەش كيلۆمەتر لەلاى باكوور، شەش كيلۆمەتریش لە لاى باشوورى رێگەى سەرەكى نێودەوڵەتى ئيديليب (M 4) بوو.
ئەو رێگەيە شارەكانى ژێر دەسەڵاتى سووريا لە حەلەب و لازقيە پێك دەبەستێتەوە، چەند مانگێك هێزه‌كانی رووسيا و توركيا لەو ناوچەيە گه‌ڕانی هاوبه‌شیان هه‌بوو، بەڵام زۆر بەخێرايى ئەو كارە هاوبەشەيان وەستا، لێدوانەكانى ئەنقەڕە و مۆسكۆ لەسەر هۆكارەكانى وەستانى ئەو چالاكييە دژ بە يەك بوون.
ئاماده‌كارییه‌كان
له‌و باردۆخه‌دا به درێژایی به‌ره‌كانی رێگه‌ی (M 4)ی نێوده‌وڵه‌تی، گرووپه سوورییه‌كانی نزیك له توركیا خۆیان بۆ هه‌ر هێرشێكی وشكانی ئاماده‌كردووه، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له رۆژانی داهاتوو هێرش بكرێته سه‌ریان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا ده‌ستیكردووه به به‌هێزكردنی پێگەى خۆی له ناوچه‌ی جه‌به‌ل زاویه‌ى باشووری ئیدیلب، شه‌وی دووشه‌ممه جارێكى تر پێگەى خۆى لەرێگەى زيادكردنى هێزەكانى سەربازى بەهێزتر كرد، كه له رێڕه‌وی كوفر لۆسینی سه‌ربازی بوو، به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كان له سێ شوێن هێزەكانى بڵاوكردۆتەوە.
نه‌قیب ناجی مسته‌فا، وته‌بێژی به‌ره‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی، به (حوڕه‌ی) رایگه‌یاند، "ئێمە لەسەر ئاڵۆزييەكانى رووسيا راهاتووين، بەر لە هەر ديدارێكى تايبەتى پەيوەست بە دۆخى ئيدليب لە پێناو دەستكەوتى تايبەت دۆخەكە ئاڵۆز دەكات."
لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "گروپه چەكدارەكانيش خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ رێگری له هه‌ر هێرشێكی وشكانی لەو ناوچانە، هه‌موو سیناریۆكان لامان پێشبینیكراوه، چونكه رووسیا پابه‌ند نابێت هیچ رێككه‌وتنێك".
به‌ره‌ی رزگاری خوازی نیشتمانی له چه‌ند گرووپێك پێكهاتووه، كه به گرووپی میانڕه‌و داندراون، چه‌كداره‌كانی لە پارێزگا‌ی ئیدلیبن، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ده‌سته‌ی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام، كه پێشتر به ناوی به‌ره‌ی نوسڕه بوو، چه‌كداره‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌ن.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی داهاتوو بۆ سه‌ر ئیدلیب، مسته‌فا رایگه‌یاند، "هه‌موو سیناریۆكان پێشبینی كراوه، بۆیه له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی نوێى بۆ هێزی تایبه‌ت، ده‌ستمان به خۆ ئامادەكردنكردن بۆ شەڕ كردووە.
له بەشێكى تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌هه‌موو به‌ره‌كان پێگه‌ی خۆمان به‌هێزكردووه، ئه‌وه‌ش بۆ تێكشاندنی ئەو هێرشانەيە، كە ئەگەرى هەيە بكرێتە سەر سه‌نگه‌ره‌كانمان".
رۆژنامه‌ی (ئه‌لوه‌ته‌ن) بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و فشارانه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا، بۆ ئه‌وه‌یه توركیا له دۆسیه‌ی ئه‌و ناوچەيە سازشی زیاتر بكات، رووسیا متمانه‌ی به توركیا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌رە خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی واژۆكراوی مانگی ئازاری (2020)ی جێبه‌جێ نه‌كردوە، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بوو رێگه‌ی (M 4) بكرێته‌وه و گروپه توندڕه‌وه‌كان له باكوور و باشووری ئەو رێگەيە دوور بخرێنه‌وه."
رووسيا سازش ناكات
له لايەكى تره‌وه پێشبینییه‌كان بۆ باكور، دۆخى پارێزگا‌ی ئیدلیب و ناوچه‌كانی باكووری ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب به هه‌ردوو به‌شی قه‌ڵغانی فوڕات و چڵه زه‌یتوون له‌خۆی ده‌گرێت، زۆر جیاوازتر نین لە دۆخى ناوچەكانى تر.
يەكەم جار نييە هێرش دەكرێتە سەر سەربازگەكانى ئەو گروپانەى لە ناوچەى عەفرين توركيا پاڵپشيان دەكات، پێشتر له ماوه‌ی مانگێك دوو جار هێرشيان كرايتە سەر، جاری یه‌كه‌م هێرشكرايە سەر فەيلەقى شام، جاری دووه‌م هێرشكرايە سەر به‌ره‌ی شامی، به‌ڵام تا ئه‌و چركه ساته توركيا هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه نه‌داوه.
رووسیا پێشتريش چه‌ند هێرشێكى ئاسمانی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باكووری حه‌له‌ب، به‌تایبه‌ت شاری ئه‌لباب، كه به ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵات داده‌ندرێت بۆ ناوچه‌كانی "قه‌ڵغانی فوڕات"، بەڵام سەبارەت بەو هێرشانە رووسياش هيچ لێدوانێكى نەداوە.
مسته‌فا سێجری سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ی رزگاری خوازی سووریا به (حوڕه)ى رایگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه له‌ناكاوه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر باشووری حه‌له‌ب، په‌یامێكی روونه له‌لایه‌ن رووسیاوه، هه‌ڵوێستی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو روون نييە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ین، رووسیا له‌سه‌ر داهاتووی ئیدلیب سازش بۆ توركیا نه‌كات ".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سێجری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "رووسیا سووره ناوچه‌كانی باكوری سووریا بكات به شوێنى په‌یامه ئاگریینه‌كانی بەرانبەر توركيا، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، چاوه‌ڕوانی رۆژی چوارشه‌ممه ده‌كه‌ین، له‌ژێر سايەى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كرێت چه‌ند هه‌نگاوێك بهاوێشترێت".
ده‌ركه‌وتنێكی خراپتر له ئاسۆ
ناوچه‌كانی باشووری سووریا له ژێر رێككه‌وتنه‌كانی توركیا ـــ رووسیان، ئێرانيش تا ئەندازەيەك له‌و رێككه‌وتنانه‌ى چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌ستانه بۆ پارێزگا‌ی ئیدلیبی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌شدار بوو.
چه‌ند رۆژێك پێش دیداری له‌گه‌ڵ پۆتین، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند"دیداره‌كه دووقۆڵییه"، ئێران هیچ به‌شدارییه‌كی تێدا نابێت، له چه‌ند ساڵی رابردوو ئێران له هه‌موو دانوستانه‌كان به‌شدار بوو".
سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش رایگه‌یاند، "ئیدلیب ناوچه‌یه‌كی تیرۆرستانه"، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه ئه‌وه پێشه‌كییه بۆ زیاتر هه‌نگاونانی رووسیا له‌و ناوچه‌یه، لە بەرانبەردا تیمی هه‌ماهه‌نگی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سووریا، لە رێگەى راپۆرتێك هۆشداريان به‌رانبه‌ر ئەو لێدوانانە داوە.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و تیمه هاتووه، "ژماره‌ی پێشلێكارییه‌كانی سه‌رەتای مانگی ئه‌یلوول (483 ) پێشێلكارييە"هۆشداریشی دا، كه "رووسیا و سووریا هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بكەنەوە، بۆ كۆنتڕۆڵی رووبه‌رێكی نوێ".
عه‌بدۆ قه‌نتار راگه‌یاندنكاری دانیشتووی پارێزگا‌ی ئیدلیب، به (حوڕه‌ی) رایگه‌یاند، "خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ترسیان له هه‌ر رێككه‌وتێنێكی ئاڵوگۆڕكردنى رۆڵى نێوان ئەو دوو وڵاتە هه‌یه، له سایه‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی توركیا له جه‌به‌ل زاوییه هیچ ئاماژه‌یه‌كى روون ئاڵۆزنەبوونى ئەو دۆخە، له چه‌ند رۆژی رابردووش شاندێكی توركیا سه‌ردانی خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی جه‌به‌ل زاوییه‌یان كردووه، رۆژانه بارهه‌ڵگرەكان خۆراك بۆ ناوچه‌ی جه‌به‌ل دەگوزانەوە".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه، توركیا ده‌ستبه‌رداری جه‌به‌ل زاوییه بێت، به‌ڵام ترس هه‌یه، ناكۆكی داهاتوو، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌دواوه بێت".
داود سلێمان چالاكوانی سیاسی به ماڵپه‌ڕی (حوڕه‌ی) راگه‌یاند، "باكووری سووریا چاوه‌ڕوانی دیداری ئه‌ردۆغان و پۆتینه، ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی ئێستا په‌یامی رووسیایه، له چه‌ند رۆژی رابردوو بۆردومانی فڕۆكه‌كانی رووسیا، گه‌یشته نزیك خاڵه سنوورییه‌كان، له كۆتایی گه‌یشته ده‌وروبه‌ری عه‌فرین".
له به‌شێكی تری قسه‌كان ئه‌و چالاكوانه رایگه‌یاند، "رووسیا هه‌وڵده‌دات، لە چاره‌سه‌رەكان ته‌نیا به‌دیدی خۆی بەسه‌پێنێت، هیچ شتێك له‌و ناوچه‌یه ناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی سڤیل نییه، تەنها ڕادەستکردنى جه‌به‌ل زاوییه مەترسیدارە، هەرچەندە پێشبینی به‌ریه‌كه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا لەو ناوچانە ناكرێت."
به‌گوێره‌ی راگەیێندراوی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی (ئۆچا) نزیكه دوو ملیۆن و (700) هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له ئیدلیب و ناوچه‌كانی تری باكووری رۆژئاوای سووریا ئاواره بوونه، ملیۆنێك و (600) هه‌زار كه‌س لە زیاتر له هه‌زار و (300) كه‌مپ و شوێنی نافه‌رمی ده‌ژین، هیچ پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كی ژيانيان نییه، قوتابخانه‌یان نییه.
له ساڵی رابردوو ئۆچا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆی شەڕ له‌و ناوچه‌یه ئاواره بوونه، زۆربه‌یان له‌ژێر دار زه‌یتوون و قەراغ رێگه‌كان ده‌ژین، كه‌مپی پێویست بۆ نیشته‌جێبوونی ئه‌و ئاوارانە نييە، به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت ئه‌و قه‌یرانه كۆنتڕۆڵ بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment