ئەمريكا هەڕەشەى سەپاندنى سزاى نوێ لە توركيا دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ليژنەى كاروبارى پەيوەندييەكانى دەرەوەى ئەنجومەنى پيرانى ئەمەريكا، رايگەياند، "ئەگەر توركيا بەردەوام بێت لە كڕينى سيستەمى بەرگرى (ئێس400)ى رووسى پێويستە سزاى نوێى بەسەر دا بەسەپێندرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە (28)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئەنجومەنى پيرانى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەگەر توركيا رێككەوتنى نوێ بۆ  كڕينى سيستەمى ئێس (400)ى رووسى بكات، پێويستە سزاى نوێى بەسەر دا بسەپێندرێت"

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەنجومەنى پيران هاتووە، "ئێمە ئەوەمان لەرێگەى نووسينى ياساى (كاستە) روون كردۆتەوە، هەر دەزگايەك بازرگانى لەگەڵ سوپاى رووسيا، ياخود دەزگاى هەواڵگرى رووسى بكات، رووبەڕووى سزا دەبێتەوە، بۆيە كڕينى هەر كەلوپەلێكى نوێى سەربازیى رووسى لەلايەن توركياوە، دەبێتە هۆى سەپاندنى سزاى نوێ بەسەر ئەو وڵاتە".

ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا ئاماژە بەوەش دەكات، "بەهۆى كڕينى سيستەمى بەرگرى رووسيا لەلايەن توركياوە، هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەن".

 هەفتەى رابردووش رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا، لە ديدارێكى لە كەناڵى  (C B S) ئەمريكى رايگەياند، "لەو هەنگاوەيان پاشگەز نابنەوە، هيچ وڵاتێك مافى ئەوەى نييە دەستوەرداتە كاروبارى ناوخۆى توركيا".

بەهۆى كڕينى سيستەمى ئێس (400) ئەمريكا توركياى سزادا، هەروەها لە فڕۆكەى ئێف 35 ئەمريكا دوورخستەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین