تاڵیبان بڕیارێک لە بەرژەوەندى ژنانى ئەفغانستان دەردەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بزووتنەوەى تاڵیبان، ماددەیەکى دەستوورى (1964)ى ئەفغانستان چالاک دەکاتەوە، کە تایبەتە بە دەنگدانى ژنان لەو وڵاتە، وەزیرى دادى حکوومەتى تاڵیبانیش دەڵێت، ئەم بڕیارە وەک ریزپەرییەکە بۆ ژنانى ئەفغانستان.

مەولەوی عەبدولحەکیم، وەزیری دادی بزووتنەوەی تاڵیبان بە وەکالەت ڕایگەیاند، بە گوێرەی شەریعەتى ئیسلامى ژنان مافی دەنگدانیان نییە، بەڵام ئەوان کار بە ماددەیەکى دەستووری ساڵی (1964) دەکەن وەک ریزپەڕییەک، کە لە سەردەمی شا محەمەد زاهیر دەرچووە و مافی دەنگدان بە ژنان دەدات.

وەزیری دادی بزووتنەوەی تاڵیبان لە دواى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ باڵیۆزى چین لە ئەفغانستان، گووتیشى، ئامانج لەو بڕیارەش رێزگرتنە لە یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە ناکۆک نین لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامى.

بزووتنەوەى تاڵیبان، بڕیاریداوە بە شێوەیەکى کاتى ئەو دەستوورە چالاک بکاتەوە، کە  لەسەردەمى شا محەممەد زاهیر لە (1964) دەرچووە، کە تێیدا ماف بە بەشدارى سیاسی ژنان دەدات لەو وڵاتە، بەڵام یەکێک لە ماددەکانى ئەو دەستوورە مەرجى قورسى داناوە بۆ چالاکییە سیاسىییەکانى پارتەکان لە ئەفغانستان.

 مەولەوی عەبدولحەکیم  روونیشکردەوە، هەر شتێک لە ناو دەستوورەکە  ئەگەر بزانن لەگەڵ یاسای شەریعەت و بنەماکانی ئیمارتی ئیسلامی یەک نەگرێتەوە لای دەبەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین