تاڵیبان لەبارەی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردن بڕیاری نوێ دەدات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بزووتنەوەی تاڵیبان جیاواز لە هەڵوێستی پێشووی، بەندێکی دەستووری ساڵی 1964 لە بەرژەوەندی ئافرەتان چالاک دەکاتەوە و مافی دەنگدانیان بۆ دەستەبەر دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە دوای سەرکەوتنی تاڵیبان و گەیشتنەوە دەسەڵات لە ئەفغانستان، ئافرەتان چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان دژی بڕیارەکانی ئەو بزووتنەوەیە ئەنجامداوە و داوا دەکەن لە مافەکانیان بێبەش نەکرێن. کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بۆ یارمەتی مرۆیی مەرجی پاراستنی مافی ژنانی داناوە.

مەولەوی عەبدولحەکیم، کاربەڕێکەری وەزارەتی دادی تاڵیبان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ  «وانگ یو» باڵیۆزی چین لە کابول رایگەیاند: دەستوری سەردەمی زاهیر شا، بە لابردنی ئەو ناوەڕۆکەکی پێچەوانەی شەریعەت و بنەمای تاڵیبانە لەم وڵاتە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

مەولەوەی عەبدولحەمید گوتوویەتی، هەرچەندە بە گوێرەی شەریعەت ژنان مافی دەنگدانیان نییە"، بەڵام ئەوان بەندێکی دەستووری ساڵی 1964-یان چالاک کردووەتەوە وەک ریزپەڕییەک، کە لە سەردەمی شا محەمەد زاهیر دەرچووە و مافی دەنگدان دەدات بە ژنان.

کاربەڕێکەری وەزارەتی دادی تاڵیبان ئاماژە بەوەشکردووە، ئامانج لەو بڕیارەش، رێزگرتنە لە یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە ناکۆک نین لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام و ئەمارەتی ئیسلامی.

هەر لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دادی ئەفغانستاندا هاتووە، کە بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان خوازیاری پەیوەندی باشن لەگەڵ هەموو وڵاتان و دڵنیایی دەدەنە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، کە لە خاکی ئەم وڵاتەوە هیچ کردەوەیەک دژی ئەوان ئەنجام نادرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین