عەلى سیستانى داوا لە خەڵکى عێراق دەکات بەشدارى هەڵبژاردن بکەن
نوچەنێت:
عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعە لە عێراق لەسەر هەڵبژاردنەکانى ڕۆژى (10)ى (10)، ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەوە بەوە دەکات، پێویستە دەنگدەران پەند لە ئەزموونەکانی رابردوو وەربگرن و بەهای دەنگەکانییان بزانن، ئەم دەرفەتە گرنگە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕاستەقیە و دوورخستنەوەی دەستانی گەندەڵى، بۆیە بەشداریی لەدەنگدان بکەن و هەڵبژاردنتان باشبێت، ئەگەرنا هەڵەکانی ئەنجوومەنەکانی پێشووی نوێنەران و ئەو حکومەتانەی لێیانەوە دروست بوون دووبارە دەبێتەوە.
مەرجەعەى باڵاى شیعەکان، جەختیش لەوەدەکاتەوە، ئەوان خۆیان بە دووردەگرن لە پشتیوانیکردنى هەر لیست و کاندیدێک، ئەم کارە پەیوەستە بە دەنگدەرانەوە.
دەشڵێت، مەرجەعییەت داوا سەرپەرشتیارانى هەڵبژاردن دەکات لە کەشێکی دڵنیاییدەری دوور لەهەموو کاریگەرییە لاوەکییەکانی پارە یان چەکی بێ مۆڵەت یان دەستوەردانی دەرەکی، چاودێری بێگەردیی هەڵبژاردن بکەن و پارێزگاری لەدەنگی دەنگدەران بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment