بازاڕێکى نوێ لەسەر شەقامى (120) مەترى دروست دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە هەولێر بازاڕێکى نوێ دروست دەکرێت، بەڕێوەبەرى شارەوانى شەشەى هەولێر دەڵێت، ئەم بازاڕە سەردەمى و هاوچەرخ دەبێت، دەبێتە جێگرەوەى بازاڕى بازاڕى سیمى هەولێر.

شۆڕش عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی شەشی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بازاڕى سیمى کە دەکەوێتە گەڕەکى کوردستان، شوێنەکەى زۆر مەترسیدارە و تاوەکو ئێستا سێ جار سوتاوە، چونکە کەوتۆتە ژێر تاوەرى پاڵەپەستۆى (132kv).

لەسەر شوێن و ڕووبەرى بازاڕە هاوچەرخەکەن، شۆڕش عەلی محەممەد روونیشکردەوە، بازاڕە هاوچەرخەکە دەکەوێتە سەر شەقامى (120) مەترى و ڕووبەرەکەشى (4300) هەزار مەتر دووجایە.

هاوکات ئومێد خۆشناو، دواى ئەوەى دوێنێ سەردانى بازاڕى سیمى کرد، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، هەموو ڕێکارەکانى بازاڕە هاوچەرخەکە تەواو بووە و لە چەند ڕۆژى داهاتوو رێکارەکانى پێشکەشکردنى تەندەرى کۆمپانیاکان دەست پێدەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین