لارش فیلکس بە روودواى هاتووچۆ مرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەو کاریکاتێریستەى سویدیەى وێنەى کاریکاتێریى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) دروستکرد، دواى (14) ساڵ ژیان کردن لەژێر چاودێرى پۆلیس، بە رووداوى هاتووچۆ گیانى لەدەستدا.

لارش فیلكس، كاریكاتێریستی سویدی، دواى ئەوەى لەگەڵ دوو ئەفسەرى ترى پۆلیس گەشتیکردووە، بە هۆى رووداوى هاتووچۆ مرد، رووداوەکەش بە هۆى لارش فیلکس بووە، کە خۆى کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر.

وته‌بێژی پۆلیسی سوید دەڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ و تەنها رووداوێكی هاتووچۆ بووه‌، به‌ڵام بە هۆى مردنى دوو پۆلیسەکە‌، داواکارى گشتی لێکۆڵینەوەیەکى تایبەت لە رووداوەکە دەکات.

هاوکات پۆلیس دەشڵێت، کاتێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فیلكس خۆی به‌ بارهه‌ڵگرەکە كێشاوە، به‌ هۆیه‌‌وه‌ هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ گڕیان گرتووه‌ و سووتاون، بەڵام توانراوە شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ رزگار بکرێ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.

فیلکس لارش، لە ساڵى (2007) وێنەى کاریکاتێرێکى لەسەر پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) کێشا، کە بەم هۆیەوە وڵاتى سوید ڕووبەڕووى ناڕەزایی زۆر بوویەوە لەلایەن موسڵمانانى جیهان، هەروەها لاش لەو کاتەوە لەژێر پاسەوانى سوید دابوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین