سنە: باوکێک کچەکەی خۆی دەسوتێنی
نوچەنێت: ئافرەتان
لە گوندێکی سەر بە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، باوکێک کچێکی خۆی دەسوتێنێت و بەهۆیەوە کچە گەنجەکە گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی هەواڵنێری هرانا، کە پێگەیەکی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤە لە ئێران، لەمبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، کچێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی فائیزە مەلەکی، لە گوندی کۆرکۆرە-ی سەر بە شاری سنە بەدەستی باوکی بەنزینی پێدا کراوە و پاش گواستنەوەی بۆ بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر-ی سنە، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی سەرچاوەکە فائیزە مەلەکی، پێشتر هاوسەرگیری کردووە و دواتر لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و پاشان لەگەڵ پیاوێکی دیکە یەکتریان ناسیوە و بە نیاز بوون پێکەوە هاوسەرگیری بکەن، بەڵام بنەماڵەی کوڕەکە رازی نەبوون، دواتر چەند وێنە و بەڵگەیەک لەسەر پەیوەندی فائیزە و کوڕەکە گەیشتووەتە دەستی باوکی کچەکە و لە ئەنجامدا بەنزینی بە کچەکەیدا کردووە و سووتاندوویە".
ماڵپەڕی هێرانا ئاماژەی بەوەش کردووە: "فائێزە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە و هەوڵی تیمی پزیشکی، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانی جەستەی گیانی لەدەستداوە، پاش گیانلەدەستدانی فائێز باوکی (ح.ل) کە دەگوترێ تووشبووی مادە هۆشبەرەکان بووە، لە گۆڕەپانی ئیقباڵی سنە، ژمارەیەک هاوڵاتی هێڕشیان کردۆتە سەر باوکی کچەکە و پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەکیان لەگەڵ باوکی کچەکە دەستگیر کراون.

سەرچاوە: هەواڵنێری هرانا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment