زیانەکانی وەستانی کۆمپانیای فەیسبوک ئاشکرا کران ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەستانی کاری کۆمپانیاکانی فەسیبوک، ئینستگرام، واتس ئاپ، بوونە هۆی دابەزاندنی بەهای پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە و بڕی 7 ملیار دۆلار وەک زیان بۆ وەستانی کارەکانی لە ماوەی 6 کاتژمێر مەزندە دەکرێت

رێکەوتی 4/10/2021، هەریەکە لە تۆرە کۆمەڵاتیئەکانی فەیسبوک، ئینستگرام، واتس ئاپ، بۆ ماوەی 6 کاتژمێر لە سەر ئاستی جیهان لەکار کەوتن. ئەم رووداوە لە مێژووی دامەزراندنی ئەو تۆرەکۆمەڵاتیانە بە مەزترین و پڕ زیانترین  سات بۆ ئاستی پشکەکانی هەرسێ کۆمپانیا ئەژمار دەکرێن، و کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە لە ئێستادا خاوەن  نزیک دوو ملیار بەکارهێنەرە و ڕێژەی ٪4.8ـــی کۆی کرین و فرۆشتنەکانی تەکەنەلۆژیا پشکەکانی تایبەت بەو بوارەوە پێکدەهێنیت  توشی دابەزینی بەهای پشکەکانی هات، بە تایبەت،ئەم ڕووداوە بە دووەم  بۆ کۆمپانیای فەیسبووک وەک دووەم پێشهاتە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا روبەرووی بوویەوە دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە وەرگرتنی قازانج لە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست و بێ بنەما.

سەبارەت بە زیانەکانی کۆمپانیای فەیسبوک و پێگەی کۆمەلاتیەکانی تایبەت بەو کۆمپانیایە (ئینستگرام، واتس ئاپ)، ماڵپەری Standard Media Index زیانەکانی ئەو کۆماپانیایە دوای وەستانی بۆ ماوەی 6 کاتژمێر بڵاوکردەوە.

کۆمپانیای فەیسبوک لە هەر کاتژمێرکدا 545 هەزار دۆلار لە ڕێکلامەکانی ئەمریکای دەست دەکەوێت، بۆیە زیانەکانی وەستانی کاری کۆمپانیایەکە بە بڕی 7 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

هەرچەندە تا وەک و ئێستا هۆکاری وەستانی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە، بە وردی ئاشکرا نەکراون، بەڵام بە گوێرەی ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن کۆشکی سپییەوە ئاراستەی کۆمپانیای فەسیبوک دەکرێن، پێشبینی دەکرێت، ڕووداوی تری بەدوا بێت و کاریگەری لەسەر پشکەکانی هەبێت.

 


 

 

 


 

 

 



 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین