ژنانی قەتەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورا دەنگیان نەهێنا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە چەند رۆژی رابردوو هەڵبژاردن بەڕێوە چوو لە کۆی ٢٨ بەربژێری ژن هیچکامیان دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێناوە ببنە ئەندامی ئەنجومەنی شورا لەو وڵاتە.

بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لە هەڵبژاردنی رۆژی شەممەی رابرردوو، هیچکام لەو 28 بەربژێرە ژنە بۆ بەدەستهێنانی 30 کورسی ئەنجومەنی شورا، لەگەڵ 256 بەربژێری پیاو کێبڕکێیان کرد، نەیانتوانی دەنگی تەواو بۆ چوونە ناو ئەنجومەنی شورای قەتەر بەدەست بهێنن.

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر جەختی لەوە کردۆتەوە لە رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی 2019-ی شارەوانییەکان، کە کەمتر لە 10% دەنگدەرەکان بەشدارییان کردووە، گەشەیەکی بەرچاوی هەبووە. 

زۆرینەی دانیشتوانی 2.5 ملیۆن کەسی قەتەر بەهۆی بوونی بەربڵاوی کرێکارانی بیانی مافی دەنگدانیان نییە و لە نزیکەی 333 هەزار قەتەری-یش تەنیا ئەو خێزانی ئەو کەسانە مافی دەنگدانیان هەیە، کە لە ساڵی 1930 هاوڵاتی ئەم وڵاتە بوون.

ئەنجومەنی شورای قەتەر 45 ئەندامی هەیە و 15 ئەندامیان لە لایەن ئەمیری ئەو وڵاتەوە دیاری دەکرێت. 

بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە لە گشتپرسی یاسای بنەڕەتی کە لە ساڵی 2003 ئەنجامدرا پەسەند کرا بەڵام تاکو شەممەی رابردووە دواخرا. 

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین