هەولێر: کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرتان

لەسەر شەقامی 120 مەتری ئۆتۆمبێلێک لە کچێک دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ (سێشەممە 05-10-2021) "کاتژمێر 1:00 نیوەڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری، نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئۆتۆمبێلێک لە کچێکی21 ساڵان دەدات و کچەکە هەر لەوێ گیان لەدەستدەدات".

بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، کە پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی رایگەیاند “ئەو کەسانەی لەسەر شەقامی 120 مەتری دەپەڕنەوە و بەرزەپردەکان بەکارناهێنن، ئەگەر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، شۆفێرەکە تاوانبار نییە”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین