پێنج جه‌نه‌ڕاڵ و (600) ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا ده‌ستیان له‌كاركێشایەووه
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێنجی تشرینی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه، ئه‌لیكسی سیتنیكۆف رۆژنامه‌نووسی رووسی ئاشكرای كرد، "پێنج جه‌نه‌ڕاڵ و (600) ئه‌فسه‌ر له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له ده‌ورووبه‌ری ئیدلیب ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه".
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌شه‌كی تا ئێستا هۆكارێكی دیاریكراوى نییه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستیان له‌كاركێشابێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان. مه‌تین گۆركان، كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتوون، پێشتریش خۆی له ریزه‌كانی ئاكپارتی چه‌ندین به‌رپرسیارێتی له ئه‌فغانستان و كازاخستان و راوێژكاری سه‌ربازیی بووه له عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكو چۆڵكردنی ئه‌و شه‌ش بنكه‌یه له ناوچه‌كانی ئیدلیبی سووریا، دواى ئەوەى ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی سوچی داوای له ئه‌ردۆغان كردووه، ئامانج لێى رێگه خۆشكردن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا له داهاتووو هێرشبكه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه و كۆنتڕۆڵیان بكه‌نه‌وه".
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كانیش، ئه‌و هه‌نگاوه واده‌كات، ئیتر مۆسكۆ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی باردۆخی ئیدلیب پێویستی به هه‌ماهه‌نگی توركیا نامێنێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانیش، دۆخه‌كه به‌رانبه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی ئه‌فسه‌رانی توركیا، باردۆخی ناوچه‌كانی ئیدلیب وه‌ك خۆیه‌تی، به‌گوێره‌ى شرۆڤه‌كانی مه‌تین ئۆرگان "ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌گه‌ینێت هه‌ردوولا له‌سه‌ر هێرشی له ناكاوی سوپای سووریا رێكنه‌كه‌وتوون، سه‌باره‌ت به سوپای توركیاش تا ئێستا له شوێنه‌كانی خۆیان ماون، به‌ڵام پێده‌چێت سوپای توركیا له‌و شوێنانه بكشێنه‌وه، چونكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه‌كان و ئه‌فسه‌ره‌كان، ده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵێك پۆ هه‌ڵنه‌گرتنی په‌رپرسیاریه‌تی شكستی سوپای توركیا له داهاتوو، له ناوچه‌كانی ئیدلیب شرۆڤه بكرێت"
ئه‌مساڵ دووه‌م جاره جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه، له ماوه‌ی رابردووش پێنج جه‌نه‌ڕاڵی تر ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment