نه‌وتى به‌سڕه‌ بۆ سه‌رووى 81 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان نرخى نه‌وت خاوى "سووك"ى به‌سره‌ بۆ 81.09 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، نرخى خاوى به‌سڕه‌ له‌ بازاڕدا 81 دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، نرخى خاوى به‌سڕه‌" سووك" گه‌یشتووه‌ته‌ 81.09  دۆلار، واته‌ به‌ رێژه‌ى 1.83 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خاوى قوڕسى به‌سره‌ به‌ رێژه‌ى 3.50 % به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌یش نرخى به‌رمیلێكى گه‌یشتووه‌ته‌ 75.06 دۆلار.

دواى راگه‌یاندنى پابه‌ندبوونى ئۆپیك پله‌س به‌ رێككه‌وتنى پێشووى خۆى له‌سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنان، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبووه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك برێنت به‌ 82 دۆلار و 12سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌، نرخى خاوى تێكساسیش گه‌یشته‌ 78 دۆلار و 50 سه‌نت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین