شۆڕش ئیسماعیل بۆ پێشمەرگە: دەنگ بدەن بۆ زامنکردنى مافە دەستوورى و یاساییەکانتان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ئێوارەى چوارشەممەى تشرینى یەکەم (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا سوپاسى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات، "كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون."
دەقى ڕاگەیێندراوى وەزیرى پێشمەرگە
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، وا نزیكده‌بینه‌وه له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووان به‌شداربن له‌م پڕۆسه‌یه بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان وخه‌ڵكی كوردستان.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه، پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نه‌بوون به به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای بهشداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چارەنووسازە. راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسهكهو، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی.
فیدارکارانی کوردستان...
ده‌نگدان، مافێكی ده‌ستووری ویاسایی هه‌موو تاكێكی كورده، وه‌ك چۆن له‌رابردوو هێزی ئاشتی بوون و به‌گیان و خوێنی خۆتان ئهزموونهكهتان پاراست و هه‌میشه شانازی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان بوون و نازناوی جوامێری و دلێریتان له كوردستان و جیهاندا پێدراوە، ئه‌وهاش به‌ئارامی رۆڵی كاریگه‌ری خۆتان له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی بۆ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه له‌م ده‌نگدانه ببینن.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
6ی 10ی 2021
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment