روسیا و ئەمریکا تاوتوێی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی دەکەن لەگەڵ ئێران ئێران

نوچەنێت:

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیای فیدراڵ دەڵێت، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکاییەکەیدا تاووتوێی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی وڵاتانی زلهێز و ئێرانیان کردووە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان لاڤرۆڤ و بلینکن چەند کاتژمێرێک بەر لە وادەی کۆبوونەوەی لاڤرۆڤ بووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵیت لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بابەتی دیکەش خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەوە وتوویەتی "لەو پەیوەندییەدا سەرنجمان خستە سەر کارنامەی هەمەلایەنەی هاوبەش (ناوی فەرمیی ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ولاتانی زلهێز لە ساڵی ٢٠١٥)، من باوەڕم وایە ویلایەتە یەکگرتووەکان و روسیا هەردووکیان بۆیان گرنگە واشنتن و تاران بگەڕینەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارنامە هاوبەشە".

بلینکن هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو وای دەبینێت زیندووکردنەوی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران لە بەرژەوەندیی هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندایە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین