خەلیفان: کچێکی 22 ساڵان گیانی لەدەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی تەمەن 22 ساڵ لە خەلیفان کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێ، پۆلیسیش دەڵێت “بە گوللەی دەمانچە گیانی لەدەستداوە". 

مقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە نوچەنێتی راگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە (5-10-2021) شەو کاتژمێر 8:00 شەو ئاگادار کراینەوە لە لایان بنکەی پۆلیسی خەلیفان بەبوونی تەرمی کچێک بە ناوی ( کافییە محمود ابوبکر ) تەمەن 22 ساڵ لە ناحییەی خەلیفان، کە بە گوللەی دەمانچەی براکەی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە. 

مقەدەم شەماڵ دەشڵێت، بە گوتەی براکەی کافییە بە ناوی (ب.م.ا) خوشکەکەی گوللەیەکی لە سینگی خۆیی داوە لە پشتیەوە گوللەکە دەرچووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە". هەروەها تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەڕوای لێکۆڵێنەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هەروەها لەلایەن پۆلیسی بەڵگە و تاوانی سۆران دەست بەسەر دەمانچەکە لەگەڵ شەش گوللە و یەک قەوانی بەکارهاتوودا داگیرا". 

کافییە محمود ابوبکر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین