د. خانزاد ئەحمەد: دەبێت ئافرەتانى کورد لە پەرلەمانى عێراق ڕۆڵ ببینن هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

سەرۆکی ئەنجوومەنى باڵاى کاروبارى خانمانى کوردستان دەڵێت، دەبێت ئافرەتانى کورد لە پەرلەمانى عێراق ڕۆڵى خۆیان ببینن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (7-10-2021) د. خانزاد ئه‌حمه‌د، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى کاروبارى خانمانی کوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: لەبەر ئەوەى 18 ساڵە حکومەتى عێراق نەیتوانیوە هیچ ماددەیەکى دەستوورى لە بەرژەوەندیی خەڵکى عێراق بەگشتى و بەتایبەتى کوردستان جێبەجێ بکات، ئەم هەڵبژاردنە سەنگى مەحەک دەبێت و پێویستە پەرلەمانتارانى کورد ڕێگە لە تاکڕەوى و خۆسەپاندن بگرن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت دەنگدارانى کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە بچنە سەر سندووقەکانى دەنگدان و زۆرترین نوێنەرى کورد لە پەرلەمانى عێراق بن.

سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى خانمانی کوردستان، لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا لە پرێس کۆنفرانسەکەدا گوتى، سەربارى تێبینى و ڕەخنەیان لەسەر دەستوور و یاسا بەرکارەکانى عێراق، دەبێت ئافرەتانى کورد لە پەرلەمانى عێراق ڕۆڵى خۆیان ببینن. دەشڵێت “بە چوونە سەر سندووقەکانى دەنگدان، ئەرک و مافەکانمان لە ڕێگەى سندووقەکانى دەنگدانەوە بەرجەستە بکەن”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین