نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌: "د. سامان بەرزنجی"، وەزیری تەندروستی و "کوێستان محه‌مه‌د"، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی کۆبوونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەکانی دەروونی تایبەت بە ئافرەتان، کە بە سوپاسەوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ رەزامەندی دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان و دەستبەکاربوونی لە ئایندەیەکی نزیك.

کۆبوونەوەی د. سامان بەرزنجی"، وەزیری تەندروستی و "کوێستان محه‌مه‌د"، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین