خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى بە عەبدوڕەزاق گورنە بەخشرا کولتوور

نوچەنێت:

نووسەرێکى تەنزانى کە ئێستا لە بەریتانیا دەژى، ئەمڕۆ لەلایەن ئەکادیمیای سویدى خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى پێبەخشرا، لیژنەى پێدانى خەڵاتەکە دەڵێت، لە نووسینەکانیدا وەک خۆى باسى کاریگەرى کۆلۆنیالیزم و بارودۆخى پەنابەرانى کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتى تشرینى یەکەمى (2021)، ئەكادیمیای سویدی بۆ خەڵاتی نۆبڵ ڕاگەیاند، خەڵاتى نۆبڵى ئەدەب بۆ (2021)، بە ڕۆماننوس عەبدوڕەزاق گورنە بەخشراوە.

عەبدوڕەزاق گورنە کە لە بنەڕەتدا خەڵکى تەنزانیایە و ڕۆمانەکانى بە زانى ئینگلیزى دەنووسێ ئێستا لە بەریتانیا دەژى.

سەبارەت بە هۆکارى پێدانى نۆبڵى ئەدەبى بە عەبدوڕەزاق گورنە، لیژنەی پێدانى خەڵاتی نۆبڵ ڕاگەیاند، نووسەر لە ڕۆمانەکانیدا، وەک خۆى باسى لەگێرانەوەى رووداوەکان کردووە، بە دروستى کاریگەرییەكانی كۆلۆنیالیزم و داهاتووى پەنابەرانى خستۆتەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین