لیژنه‌ى دارایى 500 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر بودجه كردووه
نوچه‌نێت
هه‌یسه‌م جبوورى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى شوبات دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى، تا ئێستا لیژنه‌ى دارایى 46 كۆبوونه‌وه‌ى كردووه و كاتى كۆبوونه‌وه‌كان 500 كاتژمێر بووه.
میواندارى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ 320 وه‌زیر و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانى ده‌زگاكانى حكومه‌ت كراوه.
یه‌كه‌م جاره پشكى هه‌رێمى كوردستان
له ڕووى ته‌كنیكى و دوور له ره‌هه‌ندى سیاسى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
پاساوى درێژخایه‌ندنى كۆبوونه‌وه‌كان له‌لاى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ بودجه‌ى گشتى به‌گوێره‌ى خواستى هه‌موو چینه‌كان بێت.
سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌یسه‌م جبوورى ده‌ڵێ، "ئه‌و دۆسیه‌یه له‌ڕووى ته‌كنیكى و پرۆفیشناڵییه‌وه دوور له ره‌هه‌ندى سیاسى چاره‌سه‌ر كراوه و بۆ یه‌كه‌مجار توانرا هه‌ر دوو دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى و هه‌رێم كۆبوونه‌وه وداتاكان هه‌ڵبسه‌نگێنن. هه‌روه‌ها زیاتر له جارێك میواندارى وه‌زیرى نه‌وت كراوه و چه‌ندان بژارده دانراوه بۆئه‌وه‌ى مافه‌كانى گه‌لى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌ران و به‌گوێره‌ى خواستى هه‌ر دوو لا بێت".
دواتر دووپاتى ده‌كاته‌وه له دوو رۆژى داهاتوو دۆسیه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه و ئینجا له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ به بودجه ده‌درێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment