رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى دادگايكردنى عوسمان كاڤالا بە گاڵتەجاڕ ناودەبات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (10)ى تشرينى دووەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، داواكارى گشتى توركيا سێ دۆسەى دژى سێ گرووپى تۆمەتبار تێكەڵكردووە، دۆسيەكى نوێى دژ بە (52) كەس دروستكردووە، ديارترين كەس لەو كۆمەڵەیە عوسمان كاڤالايە، كە لە (2013) بەشداريان لە خۆپيشدانەكانى گۆڕەپانى تەقسيم كرد، رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتيش ئاماژە بەوە دەكات، يەكخستنى سێ دۆسيە مايەى كاڵتەجاڕى و پشتگوێخستنى، دەبێتە مەترسى بۆ دادگايكردنيكردنێكى دادپەروەروانە".
سەبارەت بە تۆمەتەكانيش كاڤالا چەند تۆمەتێكى دراوەتە پاڵ، لەوانە هەوڵدان بۆ كودەتەدا بەسەر حكومەتى توركيا، هاوكارى كردنى خۆپيشاندەران دژ بە حكومەت لە (2013)، بەشداریکردن لە خۆپيشاندانەكانى گۆڕەپانى تەقسيم.
لەلايەكى ترەوە رۆژنامەى نيۆرك تايمز ئاماژە بەوە دەكات، ئەردۆغان لەپشتى هەوڵەكانى دادگاييكردنى ئەو كەسانەيە، ئەمەیش زۆر کەسى تووشى سەرسوڕمان كردووە، بەتايبەت بۆ عوسمان كاڤالا، كە بە كەسايەتى سياسى داناندرێت، بەڵكو كەسێك بووە سەرقاڵى كارى خێرخوازيى بووە.
توركيا چەندين جار بڕيارەكانى دادگاى ئەوروپاى بۆ مافەكانى مرۆڤ پشتگوێخستووە، كە فشار دەخەنە سەر توركيا بۆ ئازادكردنى كەسانى هاوشێوەى كاڤالا، بەڵام توركيا ئەو فشارانە پشتگوێ دەخات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment