لە سلێمانى ژمارەى پێشێلکارییەکانى هەڵبژاردن بەرزدەبێتەوە

نوچەنێت:

لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، چەندین پێشێلکارى لەلایەن هەندێ حیزب و لایەنەوە لە بنکەکانى دەنگدان ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، کامەران غەریب، کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا گوتى، لە بەشێک لە بنکەکانى شارى سلێمانى کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبوو، هەندێکیان تا کاتژمێر (12) کاریان نەکردووە، یاخود هەندێ لە دەنگدەران ناویان نەبوو، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بێت.

روونیشدەکاتەوە، لەلایەن چەند هێز و لایەنێکى سیاسى، لە هەندێ لە ناوەندەکانى دەنگدان پێشێلکارى ئەنجامدراوە، بۆیە ئێمەش سکاڵامان لەدژیان لە کۆمیسیۆن بەرزکردۆتەوە.

هاوکات هەر ئەمرۆ چرا شەماڵ، سەرۆکی رێکخراوی بیرناس، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، کە (3) چاودێری هه‌ڵبژاردن، كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كه‌یانن، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، تا ئێستا سۆراخیان نازانین و باوكی یه‌كێكیان كه‌ بۆ سۆرخی كچه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی چووته‌ لای ئاسایش، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه‌.

جێگەى ئاماژە پێدانە، لە شارەدێى بیارە، بەیانى ئەمڕۆ کادیرێکى پارتى هێرشى کرایەسەر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، کە بەو هۆیەوە بریندارکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین