هەوڵێکى خۆکۆژى لە فەرەنسا پوچەڵ دەکرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پۆلیسى فەرەنسا فڕۆکەوانێکیان دەستگیرکرد، کە بەنیاز بوو بە فڕۆکەیەکى چوار نەفەرى خۆی بە کڵێسای مێژوویى نۆتەردام بتەقێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (١١)ى تشرینی یەکەمى ٢٠٢١، رۆژنامه‌ی لوپاریزیان-ی فه‌ره‌نسا بڵاویكردۆ‌ته‌وه‌، "هاوڕێیه‌كی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ هێزەکانی پۆلیسى فەرەنساى له‌ نیازی هاوڕێکەی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، دوای ده‌ستگیركردنیشی دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە، بۆ زانینى پاڵنەرى ئەنجامدانى خۆکۆژى ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییە".

 ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشداوە، "هێزە ئەمنییەکانى پاریس هەر زوو هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان به‌جدوی وه‌رگرتوه‌و هەر زوو فڕۆکەوانەکەیان دەستگیرکردووە"‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه، "‌ئه‌و كه‌سه‌ باری ده‌روونی ته‌واو نییه‌ و نه‌خۆشه‌ و ئالوودەى خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان، هەروەها‌ كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساش له‌كاتێكدا ده‌ستگیریان كردووه‌، كه‌ له‌ناو كڵێسای سان سۆلیبس خه‌ریكی نوێژ و نزا بووه‌ و بوتڵه‌ ویسكیشى له‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ بووه"‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین